به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، شه‌وی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری سنه، به نووسینی دروشم و به‌ڕز كردنه‌وه‌ی پلاكارد چالاكیه‌كی ته‌بلیغییان به‌بۆنه‌ی یادی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووی گوردانی شوانی كۆمه‌ڵه به‌ڕێوه برد.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه، به‌شداربووانی چالاكیه‌كه به نووسینی كۆمه‌ڵێك درووشمی وه‌ك، بژی كۆمه‌ڵه، بژی كۆنگره‌ی ١٨ی كۆمه‌ڵه، به‌ڕز و به‌ڕێز بێت یادی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووی گوردانی شوان و بژی سوسیالیزم و…هتد له گه‌ڕه‌كی حاجی ئاوا و شاخی ئاویه‌ری سنه یادی ئازیزی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووانی گوردانی شوانی كۆمه‌ڵه‌یان به‌رز ڕاگرت.