ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ژینگه‌یی و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له پیرانشار له ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره چالاكی ژینگه‌ییان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، چالاكانی ژینگه‌پارێز و ژینگه‌دۆستانی پیرانشار له گوندی “خورینج” هەڵمەتی چەقاندنی نەمامیان به‌ڕێوه بردووه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه نزیكەی ١٠٠ نەمامی توو، سنجوو، گوێز و گوڵەباخیان لەنێو ئارامستانی ئەم گونده بۆ ڕێزگرتن له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی چاندووه.