ڕۆژی شه‌ممه ٥ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ژینگه‌یی و خه‌ڵكی ئازادیخوازی مهاباد چالاكی ژێنگهییان له ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره ئه‌نجام دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چالاكانی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی ئازادیخوازی مهاباد به كۆبوونه‌وه له یه‌كێك له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شار ده‌ستیان دایه كۆكردنه‌وه‌ی زبل و خاشاكی به‌جێماوی موسافرانی نه‌ورۆزی و زیاتر له ١٠ تۆن زبڵیان كۆكرده‌وه و داوایان له هاونیشتمانیان كرد پاراستنی ژینگه به ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆیان بزانن و بایه‌خی پێ بده‌ن.