به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری مه‌ریوان، به‌بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی كۆمه‌ڵه، كۆمه‌ڵێك تراكت و دروشمیان له ئاستی ئه‌و شاره‌دا بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه، كۆمه‌ڵێك له دۆستانی و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری مه‌ریوان به نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت له به‌شێك له گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه‌كانی شاری مه‌ریوان هه‌ر وه‌ك گه‌ڕه‌كه‌كانی “كه‌مه‌ربه‌ندی یه‌ك و دوو” ئیداره‌ی به‌رق” ، “بیمارستان” ، “مه‌ردووخ” و “دارسه‌یران یه‌ك و دوو” ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌یان به‌رز ڕاگرت.