به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو له شاری سه‌قز، كۆمه‌لێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌و شاره‌دا به بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت و نووسینی درووشم ساڵڕۆژی ٢٦ی ڕێبه‌ندان ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌یان به‌رز ڕاگرت.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه، دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه به بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت و وێنه‌ی كۆمه‌ڵێك له گیان به‌ختكردووانی ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزب و نووسینی درووشمی “بژی كۆمه‌ڵه، بژی سوسیالیزم و بژی كونگره‌ی ١٨ی كۆمه‌ڵه، یادی ئه‌و ڕۆژه پیرۆزه‌یان به‌رز ڕاگرت و به‌و چالاكیه پشتیوانی خۆیان له كۆمه‌ڵه ڕاگه‌یاند.