له ڕۆژانی ڕابردوودا،خەڵکی ئاوایی لۆن ساداتی سەر بە شاری كامیاران، بۆ پاراستنی ژینگە و گیانی ئاژەڵ و پەلەوەرەکانی ئەو ناوچەیە، لە شاخی شاهۆ چالاكییهكی ژینگەدۆستانەیان ئەنجام دا.
ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەرمانان، خەڵکی ئاوایی لۆن سادات لە چالاكییهكی ژینگهپارێزی و ئاژەڵدۆستیی دا لە شاخی شاهۆ، بۆ ئاژەڵ و پەلەورەکانی ئەو ناوچەیە ئاوخۆریان دروست کردووە و بەو کارە خزمەتێکی گرینگیان بە ژینگەی کوردستان لەو ناوچەیە کردووە.