ڕێوڕه‌سمه‌كانی ڕۆژی ٨ی مارس، ڕۆژی جیانی ژن، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، له شاره جۆراوجۆره‌كانی توركیا و به به‌شداری ژنان له كۆبوونه‌وه و ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو.
كۆمه‌ڵێك له ژنان له شاره جۆراوجۆره‌كانی توركیا له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵاواردن دژ به ژنان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت. به‌شداربووانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه به به‌ده‌سته‌وه گرتنی سازی “ده‌ف” و خوێندنی سروود، هه‌روه‌ها له‌به‌ركردنی جلی كوردی ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان له شه‌قامه‌كانی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌برد و هاتنی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنیان له هه‌موو ژنانی دونیا پیرۆزبایی كرد.