کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی ٢ لەسەر ٣ی ئێعدامه‌كانی جیهان لە ئێران

ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێکخراوى لێبووردنی نێونەتەوەیی نیشانی دەدات کە بەکارهێنانی سزای ئێعدام لە ساڵی ٢٠٢٢ لە جیهان ٥٣٪ بەرز بووەتەوە و لەو ساڵەدا ٨٨٣ کەس لە سەرانسەری جیهان لەسێدارە دراون کە جگە لە وڵاتی چین، ٩٠ لەسەدی ئەو ئێعدامانه لە ئێران، عەرەبستان و میسر بەڕێوە چووه‌.

لەو ڕاپۆرتەی ڕێکخراوى لێبووردنی نێونەتەوەیی کە ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی گوڵان بڵاو بووەتەوە، هاتووە: لە ساڵی ڕابردوودا ٢٠ وڵاتی جیهان لە سزای لەسێدارەدان کەڵکیان وەرگرتووە کە چین، ئێران و عەرەبستان زۆرترین ڕێژەی لەسێدارەدانیان لە ساڵی ٢٠٢٢دا تۆمار كردووه‌. بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، لە دوای وڵاتی چین، ئێران زۆرترین ڕێژەی لەسێدارەدانی لە ساڵی ٢٠٢٢دا هەبووە و بەپێی ئاماری ئەو ڕێکخراوە، ٥٧٦ کەس لە ئێران لەسێدارە دراون کە بەنیسبەت ساڵی ٢٠٢١ی زایینی، ٨٣ لەسەد بەرز بووەتەوە. لە دوای ئێران، عەرەبستان بە لەسێدارەدانی ١٩٦ کەس و وڵاتی میسر بە لەسێدارەدانی ٢٤ کەس لە پلەکانی سێ و چوارەمی ئەو وڵاتانەدا جێیان گرتووە کە زۆرترین ئێعدامیان ئەنجام داوە.

بابەتی پەیوەندیدار

نوێكردنه‌وه‌ی په‌یمان له‌گه‌ڵ ئاواتی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له‌بۆكان

-

له‌ده‌ستدانی بینایی چه‌ند لاوی ئابدانان به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

-

سەپاندنی سزای زیندان بەسەر “فەرەیدوون نەبی” له‌ پیرانشار

-

جێگیركردنی سیستەمی مووشەکی لە ڕۆژاوای کوردستان له‌لایه‌ن ئامریكاوه‌

-

كۆبوونه‌وه‌ی تاڵانكراوانی ڕه‌زایه‌ت خودرو و ته‌راوه‌ت نوین له‌ تاكستان

-

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی دۆڕاڵ

-