به‌یانی شه‌ممه ٩ی مانگی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له ژینگه‌دۆستانی ناوچه‌ی گۆرانی كرماشان، له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه‌دا، چالاكی ژینگه‌ییان له چیاكانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه، ئه‌نجام دا.
له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا، هه‌ڵمه‌تێكی ژینگه‌پارێزی له‌لایه‌ن ژۆنگه‌دۆستان و چالاكانی مه‌ده‌نی كوردستان له ژێر ناوی “هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه” و به دورشمی “هه‌موومان پێكه‌وه نیشتمان سه‌وز ده‌كه‌ین”، له شار، شارۆچكه و گونده‌كانی كوردستان ده‌ستیپێكرد و له ماوه‌یه‌كی كورتدا له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئاساییه‌وه پێشوازی لێكرا. به‌یانی شه‌ممه ژینگه‌دۆستانی كرماشان ده‌یان نه‌مام و ده‌نكی به‌ڕوویان له داوێنی چیاكانی ناوچه‌ی گۆران چاند.