ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌پارێزی “ژیانی سه‌وز”ی سه‌قز و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئه‌و شاره له چیاكانی ده‌ورووبه‌ری شاردا چالاكی ژینگه‌ییان به‌ڕێوه برد.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه له شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان، ده‌یان نه‌مامی گوێژ و ده‌نكی بادامیان له چیاكانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره‌دا چاند. لایه‌نگرانی سرووشت داوایان له خه‌ڵكی كوردستان كرد، پاكی و خاوێنی ژینگه ڕابگرن و دارستان و مێرگه‌كانی نه‌سووتێنن تاكوو نه‌وه‌كانی داهاتووش به‌هره‌ی لێ ببه‌ن