ڕۆژی شه‌ممه ١١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پاژینی بانه له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه له شاره‌كانی كوردستان، چالاكی ژینگه‌ییان له ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌ڵمه‌تێك له ژێر ناوی زاگرۆسانه به مه‌به‌ستی بوژانه‌وه‌ی دارستانه‌كان، له شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان ده‌ستیپێكردووه. ڕۆژی شه‌ممه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پاژینی بانه و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ژینگه‌دۆستی ئه‌و شاره به چاندنی ده‌نكی به‌ڕوو له چیاكانی ده‌ورووبه‌ری شار، جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی ژینگه و داوایان له خه‌ڵك كرد سرووشتی جوانی كوردستان بپارێزن.