ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی مانگی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ژینگه‌پارێزی شارۆچكه‌ی ساحێبی سه‌ر به شارستانی سه‌قز، له ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره چالاكی ژینگه‌ییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ژینگه‌دۆستان و چالاكانی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی ساحێب له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه له شار و گونده‌كانی كوردستان، ده‌یان ده‌نكی به‌ڕوو و نه‌مامیان له داوێنی چیای به‌رده‌سووردا چاندووه. به‌شداربووانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته داوایان له خه‌ڵكی كوردستان كرد ژینگه و سرووشتی نیشتمان بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو بپارێزن.