ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی مانگی گوڵان، موعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیان زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران و به‌تایبه‌تی ڕۆژهه‌لاتی كوردستان، به‌پێی بانگهێشتی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌بوونی خواسته‌كانیان دیسانه‌وه ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی شار و ناوه‌ندی ئوستانه‌كان به‌و بۆنه‌وه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
موعه‌لیمانی ناڕازی داخوازی جێبه‌جێ كردنی بێ كه‌م و كوڕی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندنی و هاوسان كردنی حقووقی خانه‌نشینانی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌یان كردووه و خوێندنی به‌خۆڕایی و سه‌رده‌میانه بۆ خوێندكاران، دانیشتنی كه‌متر له ١٦ خوێندكار له كلاسه‌كانی وتنه‌وه‌ی وانه و ئازادی سه‌رجه‌م موعه‌لیمانی زیندانی له خواسته‌كانی دیكه‌ی موعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیان شاره‌كانی ئێران بووه. به‌پێی زانیاریه‌كان له شاری تاران چه‌ند موعه‌لیمێكی ژن و پیاو له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیاریه‌ك له‌سه‌ر شوناسی ئه‌و كه‌سانه له به‌رده‌ستدا نییه. ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له زیاتر له ١٠٠ شاری ئێران و به‌شێكی زۆر له شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان وه‌ك سنه، ئیلام، كرماشان، مه‌ریوان، مه‌هاباد، بۆكان و …هتد به‌ڕێوه چووه.