ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی مانگی به‌فرانبار، ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی چله‌ی دوو گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی به‌ناوه‌كانی “ئارام حه‌بیبی” له شاری سنه و “دانیال پایبه‌ندی” له شاری سه‌قز به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی ئازادیخواز به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان له ڕۆژی چله‌ی “ئارام حه‌بیبی” له گوڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی سنه و “دانیال پایبه‌ندی” له گوڕستانی ئایچی سه‌قز به‌شداری به‌رینیان كرد و دروشمه‌كانی “ژن، ژیان، ئازادی”، “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “دایه مه‌گری بۆ ڕۆڵه‌ت، شه‌ر‌ت بێت بستێنین تۆڵه”یان به‌رز كرده‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و دوو لاوه شۆڕشگێڕه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی پاش گیانبه‌ختكردنی “مه‌هسا ئه‌مینی” به ته‌قه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم گیانیان له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌خت كردبوو.