شه‌وی دووشه‌ممه ٤ی مانگی گوڵان، به سه‌دان شارۆمه‌ندی ئه‌رمه‌نستان هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی هۆلۆكاستی ئه‌رمه‌نیه‌كان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانیه‌وه، له ئیره‌وانی پایته‌خت ڕێوڕه‌سمێكیان بۆ ڕێزگرتن له یادی قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساته به‌ڕێوه برد.
به‌پێی به‌راوه‌رده‌كان، له كاره‌ساتی كۆمه‌ڵكوژكردنی ئه‌رمه‌نیه‌كان له نێوان ساڵه‌كانی ١٩١٥ بۆ ١٩١٧ی زاینی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانی و گرووپی “لاوانی تورك”ه‌وه به لانیكه‌م یك بۆ یه‌ك و نیو ملیۆن ژن و منداڵ و به‌ساڵاچوو ژینۆساید كران. ده‌وڵه‌تی توركیه پاش ١٠٨ ساڵ هێشتا حازر نییه به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و جه‌نایه‌ته له ئه‌ستۆ بگرێت و ته‌نیا چه‌ند وڵاتی ئورووپایی و ئه‌مریكا ئه‌و كاره‌ساته‌یان وه‌كوو هۆلۆكاستی ئه‌رمه‌نیه‌كان به فه‌رمی ناسیوه.