ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕۆژی له‌دایكبوونی “محه‌ممه‌دمێهدی كه‌ره‌می” وه‌رزشوانی خه‌ڵكی بیجاڕ و دانیشتووی كه‌ره‌ج بوو كه له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” ده‌ستبه‌سه‌ر و بێ‌تاوان له‌سێداره درا، هه‌ر به‌و بوونه‌وه بنه‌ماڵه‌ی محه‌ممه‌دمێهدی له‌سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی مه‌راسمێكیان به‌ڕێوه برد.
“محه‌ممه‌دمێهدی كه‌ره‌می” ناسراو به “كۆمار” له مه‌راسمی چله‌ی ماته‌مینی هه‌میشه زیندوو “حه‌دیس نه‌جه‌فی” له شاری كه‌ه‌رج له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هاوڕێ له‌گه‌ڵ “محه‌ممه‌د حسێنی” ئێعدام كران. “ماشا‌ڵڵا كه‌ره‌می” باوكی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا ئازاد نه‌كراوه. ڕۆژی چوارشه‌ممه بنه‌ماڵه‌ی كه‌ره‌می مه‌راسمی ڕۆژی له‌دایكبوونی كۆماریان به‌بێ به‌شداری باوكی له‌سه‌ر مه‌زاری ناوبراودا به‌ڕێوه برد و خوازیاری ئازادی ماشا‌ڵڵا كه‌ره‌می بوون.