کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری بانه

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له‌ دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، مه‌راسمێكیان به‌ بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی كار و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ به‌ڕێوه‌ برد.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، ژماره‌یه‌ك له‌ ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌له‌ب له‌ شاری بانه به‌ بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان كۆبوونه‌ته‌وه‌. مه‌راسمه‌كه‌ سه‌ره‌تا به‌ سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ و یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی ده‌ستی پێكردووه‌. دواجار ئاماده‌بووان له‌سه‌ر مێژووی كۆمه‌ڵه‌ قسه‌ و باسیان كردووه‌ و یادی كاك “حه‌مه‌حسێن كه‌ریمی”یان به‌رز نرخاند. پاشان یه‌ك به‌ یه‌كی هاوڕێیان له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی ئێستای ناوچه‌كه‌، ئێران و كوردستان، هه‌روه‌ها جێگه‌ و پێگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ و شۆڕشی ژینا گفتگۆیان كرد. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ مه‌راسمه‌كه‌ له‌ نێو شایی و خۆشی ئاماده‌بوواندا كۆتایی پێهاتووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی و بیرمه‌ند له‌ زیندانی ورمێ

-

دیوارنووسی و په‌یامی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و چالاكانی كرێكاری بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان

-

دیداری بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌ سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلسی ڕژیم

-

كوژران و برینداربوونی چه‌ندین كه‌س له‌ هێرشی په‌هبادی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی كه‌شتی سانچی له‌ شومالی تاران

-

مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی ماشین‌سازی له‌ ته‌ورێز

-