کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ مه‌ریوان

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ مه‌ریوان 3

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، مه‌راسمێك به‌ بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ به‌ ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری مه‌ریوان به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌ك له‌ دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

به‌پێی زانیارییه‌كان، مه‌راسمه‌كه‌ به‌ سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ، سروودی ها‌وپشتی چینی كرێكار و ڕاگرتنی یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ستی پێكرد. دواتر یه‌كێك له‌ ئاماده‌بووان سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ناوچه‌كه‌ و شه‌ڕ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست قسه‌ و باسی كرد و باسه‌كه‌ی به‌ باروودۆخی ئێستای كۆمه‌ڵه‌ درێژه‌ پێدا. له‌ كۆتاییش دا به‌شداربووانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌ سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه‌ به‌دوای جیابوونه‌وه‌ی ئه‌م دوایه‌یان په‌سه‌ندكرد و به‌ڵێنیان دا یه‌كدڵ و یه‌ك هه‌ڵوێست بۆ وه‌دیهاتنی ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ هه‌وڵ بده‌ن.