کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ڕۆژی زمانی دایكی له‌ شاری پاوه‌

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ڕۆژی زمانی دایكی له‌ شاری پاوه‌ 2

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی و فێركاری به‌یانی پاوه‌ مه‌راسمێكی به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی زمانی دایكی به‌ڕێوه‌ برد و له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ پێشوازی گه‌رمی لێكرا.

به‌پێی ئه‌و وێنه‌ و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ژنان به‌شدرای به‌رینیان له‌و مه‌راسمه‌دا كردووه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌نجومه‌ن وێڕای باس كردن له‌سه‌ر گرنگی زمانی دایك و چۆنیه‌تی پاراستنی، خولێكی په‌روه‌رده‌یان بۆ به‌شداربووانی مه‌راسمه‌كه‌ دانا و داویان له‌ به‌شداربووان كرد منداڵه‌كانیان فێری زمانی دایكی و كولتووری ڕه‌سه‌نی كورده‌واری بكه‌ن، چوونكه‌ گه‌لی بێ نیشتمان، ناسنامه‌ی نییه‌ و ئاواره‌یه‌.