کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌ شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی سنه‌

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌ شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١١ی گوڵان، مه‌راسمی ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌ شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی ژماره‌ یه‌كی سنه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكانی كرێكاری ئه‌و شاره‌وه‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

مه‌راسمه‌كه‌ سه‌ره‌تا به‌ ڕاگرتنی یه‌ك ده‌قێقه بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم و خوێندنه‌وه‌ی كۆپڵه‌ شێعرێك ده‌ستی پێكرد. بێده‌نگییه‌كه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێك كرێكارانه‌وه‌ شكا و دواتر یه‌كێك له‌ موعه‌لیمانی ده‌ركراوی ساڵی ٥٩ی هه‌تاوی له‌ شاری سنه‌ له‌ نێو جه‌ماوه‌ری كرێكاران دا، كورته‌ باسێكی له‌سه‌ر مێژووی ڕۆژی جیهانی كرێكار و گرینگی ئه‌و ڕۆژه‌ باس كرد. به‌شداربووانی مه‌راسمه‌كه‌ یادی یه‌كێكی دیكه‌ له‌ موعه‌لیمانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی سنه‌ به‌ ناوی “ته‌وفێق ده‌باغیان”یان به‌رز ڕاگرت و مه‌راسمه‌كه‌ به‌ بڵاوكردنی شیرینی كۆتایی پێهات.