ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، خوێندکارانی زانکۆی کوردستان لە شاری سنە، بەبۆنەی ڕۆژی زمانی دایکی، ڕێوڕەسمێکیان لە سالۆنی مەولەوی له کۆلێژی ئەدەبیاتی ئەو زانکۆیە، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندکاران به جلی كوردی و له‌به‌ركردنی جامانه و هه‌وری بەڕێوە برد.
بەشداربووانی ئه‌و ڕێوڕەسمە بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە کاتی بڵاوكردنی سروودی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، هەڵنەستانه سەر پێ و لەکاتی قسەکردنی “حامد قادرزادە” بەڕێوبەری زانکۆ، بە هەڵبڕینی دەنگی ناڕەزایەتی، ڕێگەیان نەدا ناوبراو قسە بکات. لە بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا خوێندکاران چەند پارچە شێعری مامۆستا “جه‌لال مه‌له‌كشا” و كۆمه‌ڵێك شێعری نیشتمانپەروەرانە و نه‌ته‌وه‌ییان خوێنده‌وه.