کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌ سه‌قز

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٨ی مانگی گوڵان، ڕێوڕه‌سمێك به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له‌ ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی شاری سه‌قزه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، كۆمه‌ڵێك له‌ ژنان و پیاوانی ئازادیخواز به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ ناوچه‌یه‌ك له‌نێوان جاده‌ی سه‌قز بۆ مه‌ریوان مه‌ارسمێكیان به‌ بۆنه‌ی هاتنی ئه‌وه‌ڵی مه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار به‌ڕێوه‌ برد. مه‌راسمه‌كه‌ سه‌ره‌تا به‌ خۆێندنی سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی جیهانی هاوپشتی چینی كرێكار و یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له‌ یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ستیپێكرد. دواجار به‌شداربووان به‌ بڵاوكردنی دروشم و خوێندنی شێعر درێژه‌یان به‌ مه‌راسمه‌كه‌ دا و پاشان له‌سه‌ر مێژووی ئه‌و ڕۆژه‌ و دۆخی ئێستای ئێران و  ناوچه‌كه‌ قسه‌ و باسیان كرد. شایانی باسه‌ كه‌ مه‌ر‌اسمه‌كه‌ به‌ ده‌ربڕینی شایی و خۆشی له‌لایه‌ن به‌شداربووان دا كۆتایی پێهات.

بابەتی پەیوەندیدار

كوژران و برینداربوونی ١٢ كرێكار به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئیسڕائیل

-

كوژران و برینداربوونی ١١٩ كه‌س به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌ له‌ كاشمه‌ر

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی ئارتا پلاستیكی نه‌مین

-

مانگرتنی كرێكارانی شاره‌داری له‌ زاهیدان

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی تارانی له‌ ئاست به‌شداری له‌ ته‌بلیغاتی قاڵیباف

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی بانكی میلله‌ت له‌ تاران

-