ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان، خه‌ڵكی ئازادیخوازی ڕۆژئاوای كوردستان مه‌راسمی ڕۆژی جیهانی كرێكاریان به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مه‌راسمی ڕۆژی جیهانی كرێكار له شاره‌كانی ڕه‌قه و حه‌سه‌كه به به‌شداری به‌رینی كرێكاران و خه‌ڵكی ئازادیخواز له ڕۆژئاوای كوردستان به‌ڕێوه‌چوو. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌رپرسانی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان، حیزب و لایه‌نه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌كان له‌و مه‌راسمانه به‌شدار بوون و سه‌باره‌ت به گرینگی ئه‌و ڕۆژه و باروودۆخی كرێكاران قسه و باسیان كرد و له كۆتاییش دا خه‌ڵاتیان به كرێكارانی زه‌حمه‌تكێش به‌خشی.