ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی مانگی به‌فرانبار، مه‌راسمی چله‌ی “حامید سه‌له‌حشوور” له ئیزه و ڕێوڕه‌سمی حه‌وته‌می “مێهدی زار‌ع ئهشكدهزی” له شاری یه‌زد و به به‌شداری هه‌زاران كه‌س به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو گیانبه‌ختكردووه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی پاش گیانبه‌ختكردنی “مه‌هسا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند ڕۆژ ته‌رمی “حامید ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرا و “مێهدی زار‌ع ئهشكدهزی”یش به‌دوای ئازادی كاتی چووه كۆما و پاش ٢٠ ڕۆژ به‌سته‌ریبوون له نه‌خۆشخانه تێكه‌ڵ به كاروانی نه‌مرانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری بوو. بهشدرابووانی ئه‌و دوو مه‌راسمه دروشمه‌كانی “به‌سیجی، سپای، داعشی ئێمه ئێوه‌ن” و “ئه‌مساڵ ساڵی خوێنه، سه‌یدعه‌لی سه‌رنگوونه” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه.