کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی چله‌ی “ڕه‌زا كازمی” له‌ مووچش

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی به‌فرانبار، مه‌راسمی چله‌ی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “ڕه‌زا كازمی” له‌ شاری مووچش و به‌ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌چوو.

به‌پێی ئه‌و گرته‌ ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، خه‌ڵكی مووچش و كامیاران به‌شداری به‌رینیان له‌ مه‌راسمی چله‌ی ماته‌مینی “ڕه‌زا كازمی” كردووه‌ و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه‌ كۆماری ئیسلامی جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیمیان شه‌رمه‌زار كردووه‌، جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ “ڕه‌زا كازمی” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ له‌ ڕه‌‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره‌ به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم گیانی له‌ پێناو ئازادی و به‌رابه‌ریدا به‌ختكرد و تێكه‌ڵ به‌ كاروانی نه‌مران بوو.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتێكی گشتی سه‌باره‌ت به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ سه‌راسه‌رییه‌كان له‌ شاره‌كانی ئێران

-

گیان له‌ده‌ستدانی ٢ هاووڵاتی له‌ خۆی

-

-

٥٨٠ کەس بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانه‌وه‌،زیان بە چاویان گەیشتووە

-

کێشەی نه‌بوونی گاز له‌ به‌لووچستان

-

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی کارمەندانی كۆمپانیای گووگڵ

-