ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی مانگی به‌فرانبار، ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی چله‌ی “مێهران سه‌ماك” به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، وێڕای سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی و بڵاوهپێكرانی هێزێكی زۆری ڕژیم له ده‌ورووبه‌ری شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمه‌كه، خه‌ڵكانێكی زۆر به‌شداری ئه‌و مه‌راسمه بوون و لاوانی شۆڕشگێڕ له‌گه‌ڵ سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی به‌شه‌ڕ هاتن. جێگای ئاماژه‌یه كه “مێهران سه‌ماك” له خۆپێشاندانه‌كانی شه‌وی دۆڕانی یانه‌ی فوتباڵی ئێران به ئا‌مریكا به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكردبوو.