ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی مانگی خاكه‌لێوه، ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی “ئه‌میرعه‌لی مووساكازمی” منداڵی ته‌مه‌ن ٢ ساڵی گیانبه‌ختكردوو به ته‌قه‌ی هێزكانی ڕژیم له ئیسفه‌هان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، شه‌وی ١١ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠١ ئۆتۆمبێلی بنه‌ماڵه‌ی “مووساكازمی” به بێ هۆكار له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به‌هۆیه‌وه “ئه‌میر عه‌لی” ته‌مه‌ن ٢ ساڵ گیانی له‌ده‌ستدا. ڕۆژی ڕابردوو بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و منداڵه گیانبه‌ختكردووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئیسفه‌هان له‌سه‌ر گڵكۆكه‌ی كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی نیشان دا.