ڕۆژی هه‌ینی ٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، مه‌راسمی چله‌ی ماته‌مینی “داریووش مێهرجوویی” و “وه‌حیده محه‌ممه‌دی فه‌ر” به به‌شداری كۆمه‌ڵێك له هونه‌رمه‌ندان و چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی له تاران به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، “له‌یلا حاته‌می”، “محه‌ممه‌د ڕه‌سوڵۆف”، “تووماج ساڵحی”، “مانی حه‌قیقی”، “ڕه‌زا دۆڕمیشیان”، “ڕه‌خشان به‌نی ئێعتماد” و “مۆنیژه حێكمه‌ت” له‌و مه‌راسمه‌دا به‌شدار بوون. “داریووش مێهرجوویی” و “وه‌حیده محه‌ممه‌دی فه‌ر” كۆتایی مانگی ڕه‌زبه‌ر ئه‌مساڵ به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه له نێو ماڵه‌كه‌یان كوژران. ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوه‌دا، چوار كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد كه دوو كه‌سیان مێرمنداڵ بوون و ڕایانگه‌یاندبوو كه به بیانووی دۆژمنی له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌ماڵه و تاڵانكردنی داراییه‌كانیان ئه‌و جه‌نایه‌ته‌یان ئه‌نجام داوه.