ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی خه‌رمانان، مه‌راسمی چله‌ی ماته‌مینی “كیان زه‌ینی” كۆڵبه‌ری مێرمنداڵی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت كه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كردبوو، به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه چوو.
كیان زه‌ینی شه‌وی سێشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له سنووری سه‌رده‌شت گیانی به‌خت كرد. له‌و ڕووداوه‌دا، دوو كۆڵبه‌ری دیكه‌ش به ناوه‌كانی “كه‌یوان قادری” و “په‌یمان قادری” به‌سه‌ختی بریندار ببوون.