ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی مانگی به‌فرانبار، مه‌راسیمی ماته‌مینی چله‌ی دوو گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی به‌ناوه‌كانی “كیان پیرفه‌له‌ك”ی ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ له ئیزه‌ی خووزستان و “حامید مه‌ڵایی” له ده‌شتی هورمۆزگان به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌دان كه‌س له ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی چله‌ی “كیان پیرفه‌له‌ك” له شاری ئیزه به‌شداریان كرد و دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “له كوردستان تا ئیزه، گیانم به فیدای ئێران”یان به‌رزكرده‌وه، له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا دایكی كیان سناریۆسازیه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ “موجاهید كوركور”ی شه‌رمه‌زار كرد و ڕایگه‌یاند ئه‌و هێزانه‌ی هێرشیان كردۆته سه‌ریان سپای پاسداران بوون نه‌ك ئه‌و سێ لاوه شۆڕشگێره‌ی وه‌كوو برای كیان بوون و دوو كه‌سیان له هێرشی سه‌ركوتگه‌ران گیانیان به‌ختكردووه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه لاوانی شارستانی ده‌شتی له هورمۆزگان به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌شداری مه‌راسیمی ماته‌مینی چله‌ی “حامید مه‌ڵایی” بوون و به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ كۆماری ئیسلامی”، “ژن، ژیان، ئازادی” و “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” شه‌قامه‌كانیان داخست.