کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ڕه‌زا ڕه‌سایی له‌ سه‌حنه

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ڕه‌زا ڕه‌سایی له‌ سه‌حنه

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی گه‌لاوێژ، مه‌راسمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ڕه‌زا ڕه‌سایی، به‌ندكراوی ئێعدامكراو له‌ شاری سه‌حنه به‌ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له‌ ده‌ورووبه‌ری خانووی بنه‌ماڵه‌ی ڕه‌سایی دا جێگیر و به‌شێك له‌ مه‌ئموورانی ڕژیم به‌رده‌وام هۆشداریان به‌ خه‌ڵك داوه‌ كه‌ ئه‌بێ به‌ زووترین كات شوێنه‌كه‌ چۆڵ بكه‌ن. ڕه‌ه‌زا ڕه‌سایی، له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا، ڕۆژی ١٦ی گه‌لاوێژ، به‌ نهێنی و به‌ بێ دوایین دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ سێداره‌ درا و ئه‌و جه‌نایه‌ته‌، كاردانه‌وه‌ی به‌رینی كۆمه‌ڵگای جیهانی لێكه‌وته‌وه‌.