کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ٨ی مارس له‌ ڕۆژئاوا، باكوور و باشووری كوردستان

ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی ره‌شه‌مه‌، كوردانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له‌ شاره‌كانی باكووری كوردستان، ڕه‌قه‌ له‌ ڕۆژئاوای كوردستان و سلێمانی له‌ باشووری كوردستان مه‌راسمی ٨ی مارسیان به‌ جۆش و خرۆشێكی بێ وێنه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ برد.

ڕۆژی ڕابردوو له‌ شاری سلێمانی ڕێپێوانێك له‌لایه‌ن حیزب و لایه‌نه‌ سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كانی سلێمانی ڕێكخرا و كۆمه‌ڵێك له‌ كادر و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانیش تێدا به‌شداربوون و دروشمه‌ی “ژن،ژیان،ئازادی”یان به‌رز كرده‌وه‌، هاوكات له‌ به‌شێكی دیكه‌ی شاردا كچان و ژنانی ئازادیخوازی سلێمانی، گوڵی نه‌رگێزیان له‌ نێوان ژنان و كچان دا بڵاو كرده‌وه‌ و وێنه‌ی ژنانی تێكۆشه‌ری گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادیان به‌رز كرده‌وه‌. له‌ شاره‌كانی باكووری كوردستان، به‌ تاییه‌ت ئامه‌د و وان، هه‌زاران ژن و پیاوی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب مه‌راسمی ٨ی مارسیان به‌ دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” به‌ڕێوه‌ برد و كوژرانی سه‌دان ژنیان له‌لایه‌ن كولتووری پیاوسالاری ئه‌و وڵاته‌وه‌ به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئیداره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان، مه‌راسمێكی شكۆداریان له‌ شاری ڕه‌قه‌ به‌ بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان به‌ڕێوه‌ برد و هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا تێدا به‌شداریان كرد.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و تاران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “مێهدی وه‌لیزاده‌” له‌ مه‌ریوان

-

له‌سه‌ركارده‌ركردنی دوو چالاكی سنفی موعه‌لیمان له‌ مه‌ریوان

-

دۆخی ناله‌باری ته‌ندرووستی موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان له‌ زیندانی ئێڤین

-

چوونه سه‌ر لوتكەی چیای ئێڤێرێست له لایه‌ن کوردێک

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١١ شارومه‌ند خه‌ڵكی گه‌ڤه‌ر له‌ باكووری كوردستان

-