ئێرانیانی ئازادیخواز له سه‌رانسه‌ری جیهان ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی ڕه‌شه‌مه و هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی ژن، چالاكیان ئه‌نجام دا و دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی دانیشتووی توركیا به كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه و ژاراویكردنی قوتابیان و خوێندكارانیان به تووندی شه‌رمه‌زار كردووه. له شاره‌كانی هانووفێر، به‌ڕلین، كۆڵن، كاسێڵ، فڕانكفۆرت و ئاخنی ئاڵمان و هه‌روه‌ها له گۆتنبێرگ و ستۆكهۆڵی سوید و هلسینكی فه‌نلاند، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئێرانیانی ئازایخواز ڕۆژی ٨ی مارسیان له ته‌واوی ژنان و كچانی ئێران و جیهان پیرۆزبایی كرد و له چه‌ند بڕیارنامە و بهیاننامەدا جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ماوه‌ی ٤٤ ساڵی ڕابردوو و ژاراویكردنی قوتابیان و خوێندكارانی كچ یان به توندی ئیدانه كرد. له ئامستردام و ئۆترێختی هوله‌ند و بڕۆكسلی بلژیك، ئێرانیانی ئازادیخواز دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری سزادانی تاوانباران بوون و دروشمی “ژنانی ئاگرین، ناسۆتێن”یان به‌رز كرده‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌و خۆپێشاندانانه گرووپه جیاوازه‌كانی كوییر، فمنیست، كه‌مینه ئایینی و نه‌ته‌وه‌یه‌كان و ڕه‌نگین پێسته‌كان له وڵاته جیاوازه‌كانی جیهان و ژنانی توركیا، سووریه، ئێران، لیبی، عێراق و ئه‌فغانستان و پاكستان به‌شداربوون.