شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌شه‌مه، دانیشتووانی كه‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خموور مه‌راسمێكی شكۆداریان به بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆزی كوردهواری به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ١٥٠ قوتابی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی مهشهغڵ، وشه‌ی نه‌ورۆزیان نووسی و به‌شداربووان به بڵاوكردنی مۆسیقا و هه‌ڵپه‌ڕكێ پێشوازیان له نه‌ورۆز و به‌هاری سه‌ركه‌وتن كرد. شایانی باسه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا، هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان گۆڕپانی مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆز بووه و ملیۆنان كه‌س به له‌به‌ركردنی جل و به‌رگی كوردی و داگیرسانی ئاگر، هاتنی سه‌ری ساڵیان له هه‌موو كوردستانیان پیرۆزبایی كردووه.