ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌شه‌مه، مه‌راسمی نه‌ورۆز له‌لایه‌ن كوردانی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمانه‌وه له شاری به‌ڕلین به‌ڕێوه چوو.
به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه به له‌به‌ركردنی جل و به‌رگی كوردی، بڵاو كردنی مۆسیقا و وتنه‌وه‌ی دروشم هاتنی به‌هاری سه‌ركه‌وتن و نه‌ورۆزی كورده‌وارییان له هه‌موو كوردستانیان پیرۆزبایی كرد. ئاماده‌بووانی ئه‌و مه‌راسمه وێڕای وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، به‌ڵێنیان دا ڕێگه و ڕێبازیان درێژه پێ بده‌ن و دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی”یان به‌رز كرده‌وه.