به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌شه‌مه، ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی “ئاریان خۆشگه‌وار” مێرمنداڵی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵی خه‌ڵكی سنه كه به ده‌ست هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئاریان خۆشگه‌وار” له خۆپێشاندانه‌كانی ڕێكه‌وتی ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ دا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه له گه‌ڕه‌كی حاجی ئاوای شاری سنه درایه به‌ر ئه‌شكه‌نجه و لێدان و به‌هۆیه‌وه چووه كۆما و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تاران كرا. ناوبراو پاش چه‌ند مانگ به‌سته‌ری بوون ڕۆژی ٢٤ی ڕه‌شه‌مه گیانی به‌ختكرد و ڕێوڕه‌سمی پرسه و سه‌ره‌خۆشیه‌كه‌ی به به‌شدرای به‌رینی خه‌ڵك و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی له به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی سنه به‌ڕێوه چوو