کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی “كاوه‌ سه‌ڕاف” كاسبكاری گیانبه‌ختكردووی سه‌رده‌شت

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٨ی ڕه‌شه‌مه‌، كاسبكارێكی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به‌ ناوی “كاوه‌ سه‌ڕاف” ناسراو به‌ “كاوان ئه‌مجه‌دی نیا” به‌ ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی سپای پاسداران كوژرا و ته‌رمه‌كه‌ی به‌ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كرا.

ئۆتۆمبێلی “كاوان ئه‌مجه‌دی نیا” ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ بازگه‌ی پشكنینی نێوان گونده‌كانی “گۆڕه‌شێر” و “ساوان” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌رایه‌ به‌ر ده‌سترێژی گوله‌ و له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، ناوبراو گیانی له‌ده‌ستدا. كوشتنی ئه‌و كاسبكاره‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی دانیشتووانی گونده‌كانی “میراوێ”، “ساوان” و “گۆڕه‌شێڕ”ی لێكه‌وته‌وه‌ و هێزه‌كانی بنكه‌ی سپای پاسدارن له‌ ترسی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خه‌ڵك،‌ ئه‌و فه‌رمانده‌ كه‌ ته‌قه‌ی له‌ كاوان كردبوو بۆ شوێنێكی دیكه‌ گواسته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

هێرشی په‌هبادی و مووشه‌كی ئێران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل

-

دۆخی ئاڵۆزی خه‌ڵكی ئێران له‌ كاتی هێرشی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئێسڕائیل

-

كاردانه‌وه‌كان له‌ ئاست هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل

-

هێرشی به‌كرێگیراوانی خامنه‌یی بۆ سه‌ر ژنان و كچانی بێ حیجاب

-

بەرێوەچوونی رێورەسمی نەورۆز لە ئاوایی ئافڕیانی سەر بە شاری كامیاران

-

گیانله‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری سه‌رده‌شت

-