ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خەڵکی مەهاباد له‌سه‌ر گڵكۆی “ئیسماعیل مه‌ولوودی” به وتنه‌وه‌ی درووشم له‌دژی كۆماری ئیسلامی و بۆ درێژه‌دان به ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌ریه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
بەپێی ڕاپۆرتەکان لەسەر داوای بنەماڵەی “ئیسماعیل مه‌ولوودی” ناسراو بە “سمکۆ” خەڵکی شاری مه‌هاباد بە وتنەوەی دروشمی” کوردستان، کوردستان، گۆڕستانی فاشیستان” و “شەهید نامرێ” دژبە کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ته‌رمه‌كه‌دا به‌ڕێپێوان چوون بۆ سه‌ر گۆڕستانی مه‌هاباد.