ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی خاكه‌لێوه، مه‌راسمی چله‌ی ماته‌مینی چالاكی كرێكاری و مافی منداڵانی شاری گه‌چساران “سادق فوولادی وه‌ند” به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌چوو.
“سادق فوولادی وه‌ند” كرێكار و چالاكی مافی منداڵان و خه‌ڵكی گه‌چساران بوو و ڕۆژی ١٤ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له ژێر ئه‌شكه‌نجه دا كوژرا و ته‌رمه‌كه‌ی ١٨ ڕۆژ دواتر له كاناڵێكی ئاوی ئه‌و شاره دوزرایه‌وه له حاڵێكدا ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه به جه‌سته‌یه‌وه دیار بوو.