ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی به‌فرانبار، مه‌راسمی سه‌رخۆشی گه‌ریلایه‌كی “هه.په.ژه” به ناوی “ئاریان ئارێ” كه له‌م دوایانه‌دا له هێرشی ئه‌رته‌شی توركیادا گیانی به‌ختكردبوو، وێڕای هه‌ڕه‌شه و ڕێگری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له گوندی “ئهشناخ”ی سه‌ر به شارستانی سه‌ڵماس به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی ئاریان داوایان كردبوو مه‌راسمی پرسه به كچه‌كه‌یان بگرن، به‌ڵام ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی سه‌ڵماس سه‌ره‌تا ڕێگریان كرد و گوندی ئهشناخیان گه‌مارۆ دا. كاتێك خه‌ڵك به لێشاو سه‌ردانی ماڵی ئه‌و هه‌میشه زیندووه‌یان كرد، هێزه ئه‌منیه‌كان نه‌یانتوانی ڕێگه له خه‌ڵك بگرن، به‌ڵام فیلمیان له مه‌راسمه‌كه گرت و ڕێگه‌یان نه‌دا كه‌س دروشم به‌رز بكاته‌وه. شایانی باسه كه ماهیهك له‌وه‌به‌ر یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی هێزه‌كانی پاراستنی ژن (هه.په.ژه) به ناوی “زه‌ینه‌ب ئه‌وه‌ری” ناسراو به “ئاریان ئارێ” له هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی پێنجوێن گیانی به‌خت كرد.