ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ئاكار یاسمی” له شۆڕشگێڕانی بزووتنه‌وه‌ی ژینا، به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له شارستانی ئه‌یوانی غه‌ربی سه‌ر به پارێزگای ئیلام به‌ڕێوه‌چوو.
“ئاكار یاسمی” له‌دایكبووی ساڵی ٧٤ی هه‌تاوی له شاری ئه‌یوانی غه‌رب، ئه‌ندازیاری عومران، چالاكی مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگی، ڕاهێنه‌ری زمانه‌كانی فه‌ڕانسه و ئینگلیسی بوو. ساڵی ڕابردوو و له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت و بۆ ماوه‌یێك زیندانی كرا. ناوبراو پاش ئازادی به‌رده‌وام له ژێر گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان دا بوو. ڕۆژی ٢٨ی به‌فرانباری ١٤٠١، كاتێك به ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی خۆی به‌ره‌وه كرماشان به‌ڕێكه‌وتبوو، له‌لایه‌ن ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه له سناریۆیێكی ده‌ستكرددا كوژرا.