ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “كیان پیرفه‌له‌ك” مه‌راسمێكیان به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی ئه‌و منداڵه له شارستانی ئیزه به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وێڕای گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی كیان و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئیزه له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه كۆبوونه‌وه و وێڕای گۆڵبارانكردنی مه‌زاره‌كه‌ی، ڕێزیان له یاد و بیره‌وه‌ری كیان و شه‌ش لاوی دیكه‌ی گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی “ژینا” له شاری ئیزه گرت.