به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، مه‌راسمی ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی هه‌میشه زیندوو “ڕامین فاتحی” به به‌شداری بنه‌ماڵه و خه‌ڵكی ئازادیخوازی سنه به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، وێڕای سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی سنه، مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ڕامین فاتحی” به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه چوو. “ڕامین فاتحی” له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌ختكرد.