ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی به‌فرانباری ١٤٠٢ و هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵوه‌گه‌ڕی گیانله‌ده‌ستدانی ١٧٦ سه‌رنشینی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی به مووشه‌كه‌كانی سپای پاسداران، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و خه‌ڵكی ئازادیخوازی تاران له شوێنی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه له شاهدشاری تاران كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وێڕای گه‌مارۆدانی شوێنی مه‌راسمه‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه، خه‌ڵكانێكی زۆر هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌و مه‌راسمه‌دا به‌شداربوون و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه. “تووران شهمسۆڵڵاهی” دایكی “حامد ئێسماعیلیوون” له‌و مه‌راسمه‌دا وتی: ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ڕێگه‌یان نه‌داوه بچێت بۆ كانادا و له‌وێ له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی یادی ئازیزانیان به‌رز ڕابگرن. ناوبراو له وتارێكدا ڕایگه‌یاند: كه‌س هیچی بۆ له‌ده‌ستدان نییه، له مردن و ئه‌شكه‌نجه نه‌ترسن، كۆماری ئیسلامی ئه‌بێ له ئێمه بترسێت، من تا دوایین هه‌ناسه‌م كوڕه‌كه‌م و بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی فڕینی “پی.اس ٧٥٢” به ته‌نیا نایڵم و پێكه‌وه بۆ محاكمه‌ی تاوانباران ده‌كۆشین. نه ده‌یانبه‌خشین و نه له‌بیریان ده‌كه‌ین.