کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی حه‌وته‌می سه‌یدمحه‌ممه‌دی میرمووسه‌وی له‌ له‌نگروود

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی حه‌وته‌می سه‌یدمحه‌ممه‌دی میرمووسه‌وی له‌

ڕۆژی هه‌ینی ٩ی خه‌رمانان، مه‌راسمی حه‌وته‌می سه‌ید محه‌ممه‌د میرمووسه‌وی، گه‌نجی گیانبه‌ختكردوو له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له‌ شاری له‌نگروود به‌ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم گوشاریان بۆ بنه‌ماڵه‌ی سه‌یدمحه‌ممه‌د میرمووسه‌وی هێناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مه‌راسمی پرسه‌ بۆ كۆڕه‌كه‌یان نه‌گرن، به‌ڵام به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و پشتیوانی كردنیان له‌و بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌ پاشه‌كشه‌ی به‌ ناونده‌ ئه‌منیه‌كان كردووه‌ و خه‌ڵكانێكی زۆر به‌شداری مه‌راسمی حه‌وته‌می ناوبراو بوون. شایانی باسه‌ كه‌ گوشاری كۆمه‌ڵگا ده‌زگای قه‌زایی ناچار كرد پێنج پۆلیسی تاوانبار ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان بكات.