به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی كرێكاری شاری سنه له چالاكییه‌كدا به بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت ڕۆژی جیهانی كرێكاریان له ته‌واوی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و ئێران پیروزبایی كرد.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی كرێكاری شاری سنه به كۆبوونه‌وه له ده‌ورووبه‌ری شاری سنه و بڵاوكردنه‌وه‌ی سروودی شۆڕشێگیڕانه، هاتنی ئه‌وه‌ڵی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی كرێكاریان جێژن گرت. به‌شداربووان چه‌ندین تراكتیان به دروشمه‌كانی “پیرۆز بێت ڕۆژی جیهانی كرێكار”، “بژی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی” و “بژی ده‌سه‌ڵاتی شۆڕایی” بڵاو كرده‌وه.