ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی ڕه‌شه‌مه، وێڕای هه‌موو هه‌ڕه‌شه و گوشاره‌كانی حكوومه‌ت، خه‌ڵكی ئازادیخوازی مهاباد به‌شداری مه‌ارسیمی نه‌ورۆز له گوندی گۆگ ته‌په‌ی شاروێران بوون و هیوای سه‌ربه‌ستیان له ساڵی تازه به گه‌لی كورد خواست.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی مهاباد له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی، ژنیگه‌یی و سنفیان بانگهێشت و هه‌ڕه‌شیان لێ كردوون كه نابێت به جلی كوردی و جامانه‌وه به‌شداری مه‌راسیمی نه‌ورۆز بكه‌ن. ڕۆژی ڕابردوو هێزێكی زۆری نیزامی له ناوچه‌ی شاروێران جێگیر كرا و سپای پاسداران به هه‌ڵدانی په‌هباد وێنه و ویدیۆی له به‌شداربووانی ڕێوڕه‌سمه‌كه هه‌ڵگرت. هاونیشتمانیانی مهاباد ده‌ڵێن: سه‌ره‌ڕای هه‌موو گوشار و هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕژیم، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز به جل و به‌رگی ڕه‌نگینی كوردی و جامانه‌وه به‌شداری مه‌راسیمی نه‌ورۆز له گوندی گۆگ ته‌په بوون و دروشمی ژن،ژیان،ئازدیان به‌رز كردووه‌ته‌وه.