ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، له‌گه‌ڵ بانگه‌شه‌ی “هه.ده.په” بۆ به‌ڕێوه‌بردنی نه‌ورۆزێكی شكۆدار له باكووری كوردستان، به ملیۆنان دانیشتووی ئه‌و وڵاته به‌شداری ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز بوون.
به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، به سه‌دان هه‌زار كه‌س له شاره‌كانی “ئیستانبوول“، “ئانتالیا“، “دیاربه‌كر“، “وان“، “ماردین“، “به‌دلیس“” جزیر و شڕنا‌خ” و ده‌یان شار و شارۆچكه‌ی دیكه‌ی باكووری كوردستان، به وتنه‌وه‌ی درووشمی “كات كاتی سه‌ركه‌وتنه” و “گه‌لی كورد یه‌كگرن” جژنی نه‌ورۆزیان له كه‌ش و هه‌وایه‌كی زستانی به‌ڵام گه‌رمدا به‌ڕێوه‌برد.