ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، دوو وڵاتی توركیا و ئازه‌ربایجان مانۆڕێكی نیزامی هاوبه‌شیان له سنووره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌نجام دا.
به وته‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئازه‌ربایجان، ئه‌رته‌شی توركیا و ئه‌و وڵاته له چوارچێوه‌ی گرێبه‌ستی هاوكاریه نیزامییهكانیان، ڕۆژی دووشه‌ممه له ئوستانه‌كانی باكوو، ئاستارا، جیبره‌ئیل و ئیمیشلی مانۆڕێكی نیزامی هاوبه‌شیان ده‌ستپێكردووه، له‌و مانۆڕه‌دا هێزی هه‌وایی و زه‌مینی، یه‌كانه مووشه‌كی و تۆپخانهیهكان و به‌شی لۆجستیك به‌شدارن. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان ئامانجی له‌و مانۆڕه بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی ئاماده‌یی هێزه‌كانیان و كاری هاوبه‌ش له كاتی هێرشی دوژمنان ڕاگه‌یاندووه.