کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

به‌ڕێوه‌چوونی ماته‌مینی چله‌ی سێ گیان به‌ختكردووی ڕێگای ئازادی له‌ ئیسفه‌هان و كه‌ره‌ج

ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی چله‌ی سێ گیان به‌ختكردووی ڕێگای ئازادی به‌ناوه‌كانی “ڕووزبه خادمیان” له‌ كه‌ره‌ج  و “محه‌ممه‌د حسێن تۆركمان” له‌ شاهین شار و “شیرین عه‌لیزاده‌” له‌ ئیسفه‌هان به‌ڕێوه‌چوو.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران كه‌س به‌شداری ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی چله‌ی “شیرین عه‌لیزاده‌” و “محه‌ممه‌د حسێن تۆركمان” له‌ شاره‌كانی شاهێن شار و ئیسفه‌هان بوون و دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”یان به‌رز كرده‌وه‌، به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان هێزه‌كانی ڕژیم به‌ گازی فرمێسكڕێژ و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ هه‌وڵی تێكدانی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌یان دا، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و خه‌ڵك به‌ لێشاو به‌شداری ئه‌و مه‌راسیمه‌ بوون و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا، له‌ شاری كه‌ره‌ج ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی چله‌ی “ڕووزبه خادمیان” به‌ڕێوه‌ چوو و خه‌ڵكێكی زۆر به‌شداری ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌ بوون و دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دروشمیان وته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

سووتانی ده‌یان هێكتار له‌ دارستانه‌كانی شارستانی ڕۆسته‌م له‌ پارێزگای فارس

-

ژاراویبوونی ٢١ كه‌س به‌هۆی خواردنی كارگ له‌ ئازه‌ربایجانی شه‌رقی

-

تووشبوونی ٩٠ كه‌س به‌ ته‌بی ده‌نگی له‌ ئێران

-

ونبوونی چوار كرێكار به‌هۆی داڕمانی مه‌عده‌نی به‌رد له‌ شازه‌ند

-

مانگرتنی كرێكارانی پاكبانی شاره‌داری له‌ چابه‌هار

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی فولاد له‌ ئیسفه‌هان و ئه‌هواز

-